پەیامی کورد ... ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/3/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆژنامه‌وانی و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌كان كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانى گۆڕەپانى عێراق و كوردستان، پێویستی بەردەوامی لە هەوڵەكان بۆ یەكخستنى هەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان بەمەبەستى بەشداریپێكردنى هەمووان لە هێنانەدیى ئامانجە هاوبەشەكان، بەردەوامیى هەڵسانەوە و پێشكەوتنى هەرێمی كوردستان، ئەرك و ئامانجە بەپەلەكانى قۆناغی داهاتوو به شێوه‌یه‌ك كە دەستكەوتەكان بەهێزتر دەكات و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له پرۆگرامی حكوومه‌تدان بۆ باشتركردنی ژیانى هاووڵاتییان و به‌دیهێنانی خواستە ڕەواكانیان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گرینگی بەردەوامی هەنگاو و هەوڵه ئەرێنییەكانى سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەى بۆ زیندووكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و حكوومەتى فیدراڵ لە چوارچێوەى دەستووردا و هەموو ئەو فاكتەرانەى دەبنە مایەى چەسپاندنى بنەماى ڕاستودروستیى پەیوەندیى نێوان هەردوولا، دووپات كرایه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە