پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتوبەر دەکات

پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتوبەر دەکات

لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات.

 

لە یاداشتەکەی فراکسیۆنی پارتی-دا ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 47 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە لەکاتی پشووی خولەکانی گرێدان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت. 

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "بەپشتبەستن بەو دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدرا و خەڵکی سنوورەکەش رووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و ئاوارەبوون، داواتان لێدەکەین بڕیاربدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی".

فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی 1ی ماددەی 47 لیژنەکە پێکبهێنرێت، بەڵام پێکنەهێنراوە. ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە