پارتی لە پارێزگای دهوک 10 کورسی بەدەست هێناوە

پارتی لە پارێزگای دهوک 10 کورسی بەدەست هێناوە

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك 10 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك 10 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌، هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ته‌نها یه‌ك كوردسی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

ئەنجامە بەراییەکانی بەشێک لە بنکەکانی هەڵبژاردن لە دهۆک:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 316 هەزار و 240 دەنگ  

یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان: 22 هەزار و 848 دەنگ  

بزووتنەوەی گۆڕان: 3 هەزار و 478 دەنگ  

نەوەی نوێ: 16 هەزار و 454 دەنگ  

هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 23 هەزار و 779 دەنگ  

كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان: 3 هەزار و 618 دەنگ  

یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان: 40 هەزار و 858 دەنگ 

كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردو كات ژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنیش پرۆسه‌كه‌ به‌ كۆتا هات، دوای 48 كاتژمێریش دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌ێنرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە