پەیامی کورد ... ڕاپۆرتێک لە سەر شەفافیەتی داهاتی نەوتی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە
شاره‌زایانی بواری نه‌وت و گاز جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گرینگی زۆری هه‌یه و ووڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه له پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و به ناشه‌فافی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه كه بێلایه‌نه به ژماره هه‌موو وورده‌كارییه‌كانی بڵاو كردووەته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن هیچ بیانوویه‌كیان نه‌ماوه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی ٢٠١٩ی کۆمپانیای دیلۆیتی سەبارەت بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و داهاتی نەوت بڵاو کردەوە و تێیدا دەردەکەوێت لەو ساڵەدا داهاتی فرۆشی نەوت نزیکەی ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، به جۆرێك، لەو ساڵەدا ١٧٠ ملیۆن و ٩٧٧ هەزار و ٧٨٤ بەرمیل نەوت بەرهەم هێندراوە، ١٥٨ ملیۆن و ٥١٢ هەزار و ٩٦٠ بەرمیل نەوت بە بۆڕی فرۆشراوە بە بڕی ٨ ملیار و ٣٤٩ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار و ٧٣٣ دۆلار، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک ٥٢ دۆلار و ٧٦ سەنت فرۆشراوە و جگه له‌وه‌ش، وەزری یەکەمی ٢٠١٩ مانگەکانی (١،٢،٣) بەرهەمهێنانی نەوت ٤١ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ٦٤٥ بەرمیل بووە، بەشێکی بۆ ناوخۆ بووە، ئەوەی کە فرۆشراوە ٣٨ ملیۆن و ٥٨٤ هەزار و ١٧٤ بەرمیل نەوت بووە، داهاتەکەشی یەک ملیار و ٩٩٨ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ٧٣٩ دۆلار بووە. هەر بەرمیلێک بە ٥١ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە.
د. ڕزگار مشه‌ختی، مامۆستای زانكۆ و بڕیارده‌ری پێشووی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاند : ئه‌و ڕاپۆرته زۆر گرینگه كه دیار ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌نده گرینگی به شه‌فافیه‌ت ده‌دات و عێراق له‌و كۆمپانیایه ئه‌ندام نییه و هه‌رێم ئه‌ندامه، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه پرۆسه‌ی نه‌وت له هه‌رێم چه‌ند شه‌فافه و ده‌می هه‌مووان ده‌گرێت و ووڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌رێم و به‌غداش ڕه‌خنه ده‌گرن، چوونكه ئه‌و كۆمپانیایه كه بێلایه‌نه هه‌مووی به وورده‌كارییه‌وه بڵاو كردووەته‌وه.
د. ڕزگار ووتیشی: "ئه‌مه بڕوانامه‌یه‌كی گرینگه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و كۆمپانیا جیهانییه ووردبینی له پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چوونكه خه‌ڵكێك بێ به‌ڵگه به‌رده‌وام ڕه‌خنه له نه‌وتی هه‌رێم ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه به به‌ڵگه و به‌ژماره هه‌مووی ڕوون كردووەته‌وه، بۆیه ئه‌مه له به‌غداش ده‌بێته چه‌كێكی باش به‌ده‌ست كورده‌وه."
جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند : "بێگومان شه‌رێكی گه‌وره ده‌كرێت له ڕاگه‌یاندن و بوختان به هه‌رێم ده‌كرێت كه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم شه‌فاف نییه، به‌ڵام جێی خۆشحاڵییه ئه‌و كۆمپانیای دیلۆیت به به‌ڵگه‌وه ووڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی داوه‌ته‌وه و ناكرێت بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت ببه‌خشرێنه‌وه و پێویسته به‌ڵگه هه‌بن، چۆن حكوومه‌تی هه‌رێم به داتا و ژماره هه‌مووی داهات و فرۆشتنی نه‌وتی خستووەته ڕوو، پێویسته ئه‌وانیش به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو."
جیهاد حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌و كه‌سانه دژی حكوومه‌تن و نایانه‌وێت ڕاستییه‌كان بزانن و چاویان به شه‌فافیه‌تی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، به‌ڵام دیار بوو كێ ڕاستگۆیه و كێ ڕاستگۆ نییه، چوونكه ئه‌و كۆمپانیایه لەسه‌ر ئاستی جیهان باوه‌ڕپێكراوه و ناتوانن ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن، چونكه ئه‌وان ڕاپۆرته‌كه‌یان بڵاو كردووته‌وه نه‌ك حكوومه‌ت تا ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە