بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ لە پیرمام هەردو شاندی دانووستانكاری یەكێتی پارتی كۆدەبنەوە .
ووتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکەنەوە بەڵام لەم نێوەندەدا یەکێتی دوو بژاردە بۆ مامەڵەکردن لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوانیان دەخاتە بەردەم شاندی پارتی.
لەتیف شێخ عومەر، ووتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند : شاندی یەکیتی بەسەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد و هەریەکە لە ڕەفعەت عەبدوڵڵا، عەدنانی حەمەی مینا، لەتیف شێخ عومەر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، پافێڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئەندامیەتی دەکەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ١٩ی ئەم مانگە، شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ووتەبێژی پارتی و یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا رایانگەیاند، "ئەم کۆبونەوەیە یەکێک بو لە کۆبونەوە هەر سەرەکەوتوەکان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە