پەیامی کورد ... پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ی ئاب، پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی هاوبەش کە لە شاری دوکان بەڕێوەچوو، لە سەر چەند خاڵکی گرینگ ڕێککەوتن و ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی شەش خاڵ کراوە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان پارتی و یه‌كێتی له 4ی ئاداری 2019، له هه‌موو رووێكه‌وه به گشتی و به تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكوومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و باشتركردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به دوور بگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگەی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆك بووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سوود وه‌رگرتن له كات و زووتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە