پەیامی کورد ... ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان ووتی، ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی حکوومەت ئەم مانگە ڕەوانەی پەرلەمانی دەکرێت و ووردەکاری باشی تێدایە .
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی، ووتی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پێش سەری ساڵ و لەم مانگەوە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ڕوونکردەوەی ئەوەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا چ ھەنگاوێکیان ناوە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، چوونکە لە ماوەی ڕابردوودا لەبارەی ھەنگاوەکان دوو ڕاپۆرتیان بۆ ئێمە ڕەوانە کردبوو و بڕیار دراوە ھە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک ڕەوانە بکەن.''
سەعید ھەرکی ووتیشی: ''ڕاپۆرتی ئەم جارەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و ووردەکاری زۆر باشی تێدایە و چاوەڕێ دەکرێت بگاتە پەرلەمان و ئەوکات تەواوی ووردەکارییەکان دەخرێتە ڕوو کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چ ھەنگاوێکی ناوە، چوونکە ئەمساڵ حکوومەت ھەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بواری چاکسازی و بەردەوامیش دەبێت تا یاساکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت''.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە