لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەینێت، پێویستە بەدەنگێكی یەكگرتوو بەرەو بەغدا هەنگاو بنێین.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە پڕۆسەی دەنگدان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تای هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان كۆتایی هات، پێویستە بەدەنگێكی یەكگرتوو بەرەو بەغدا هەنگاو بنێین.
ووتیشی، بەبێ كورد پڕۆسەی دیموكراسی لە عێراق ناتەواو دەبێتو ناكرێت كورد لەپڕۆسەی عێراق دووربخرێتەوە، بۆیە پێویستە یەك هەنگاوانە بەرەو عێراق بڕۆینو دەبێت سوود لەم پڕۆسەیە وەربگرین بۆ ئەوەی سەركەوتووانە بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕۆین.
لەهەموو عێراقدا ٢٤ میلیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٥٧ كەس مافی دەنگدانی هەیە، كە هەشت هەزار و ٩٥٠ ناوەندی دەنگدانیان لەشار و ناوچە جیاوازەكاندا بۆ تەرخانكراوە و لەناو ناوەندەكانیشدا ٥٥ هەزار و ٢٣٢ وێستگە بوونی هەیە.
لەم هەڵبژاردنەدا ٨٨ حزب و هاوپەیمانی لەهەموو عێراقدا بەشدارن، كە شەش هەزار و ٩٠٤ كەس خۆیان بۆ 329 كورسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندید كردووە.
بەمەبەستی ڕووماڵكردنی پڕۆسەی دەنگدان نزیكەی چوار هەزار ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و جیهانی لەدەزگا ڕاگەیاندنە جیاوازەكانەوە باجی تایبەتیان لەهەموو عێراقدا بۆ كراوە، كە 329 ڕۆژنامەنووسیان نێودەوڵەتین.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە ١٣٣ هەزار چاودێر و نوێنەری پارتە سیاسییەكان و ٩٦٣ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە پێنج شەممە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، كە لەكۆی 900 هەزار دەنگدەر لەسەدا 78ی بەشداری پڕۆسەكەی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە