حكومه‌تی هه‌رێم ئامادەیی نییە ده‌روازه سنورییه‌كان راده‌ستی بەغدا بكات، به‌ڵكو له‌لایه‌ن هه‌مان ستافه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و رێگه به چاودێرانی عێراق ده‌درێت به‌دواداچوون بۆ كاری ده‌روازه‌كان بكه‌ن.
سەبارەت بەراده‌ستكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هەرێم به‌حكومه‌تی بەغدا، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومركی سلێمانی راگه‌یاندووە، کە هیچ رێكه‌وتنێك بۆ راده‌ستكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵكو رێكه‌وتن كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنورییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌مان ستافی هه‌رێمی کوردستانەوەو چاودێرانی حكومه‌تی عێراقیش كه هه‌ركاتێك بیانه‌وێت سه‌ردانی ده‌روازه‌كان ده‌كه‌ن بەدواداچوون دەکەن.
دەشڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمین بەمەبەستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و چالاككردنی رێككه‌وتنامه‌کەش په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە