عێراق: ٥٠هاووڵاتی زیارەت کاری ئێرانی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

عێراق: ٥٠هاووڵاتی زیارەت کاری ئێرانی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە


پەیامی کورد... عێراق: ٥٠هاووڵاتی زیارەت کاری ئێرانی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

لە عێراق، تا ئێستا نزیکەی ١١ هەزار زیارەت کاری ئێرانی بەهۆی بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر باری تەندروستیان تێکچووە، هاوکات ٥٠ کەسیش بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسی دامەزراوەی حەج و گەشتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا نزیکەی ١١ هەزار زیارەت کاری ئێرانی بەهۆی بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر باری تەندروستیان تێکچووە، هاوکات ٥٠ کەسیش بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە هاتنی کاروانی زیارەت کاران لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن دەستی پێکردووە.

ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە چلەی کوژرانی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی ئەبوو تاڵیب، سەدان هەزار هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیکە، لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا کۆ دەبنەوە و بە کۆمەڵ شیوەن دەکەن.

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی مێهر تا ئێستا ٥٠ هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە شارەکانی عێراق.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە