پەیامی کورد ... بەرپرسێکی پلە باڵای کۆشکی سپی بە شێوەی نهێنی و شاراوە سەردانی سووریا دەکات
ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ستریت هەواڵ لە سەفەری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی دەدات بۆ دیدار لەگەل دەولەتی سووریا لە دیمەشق .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بۆ ووتووێژ دەربارەی ئازادی بەندکراوانی ئەمریکی لە سووریا سەردانی دیمەشق دەکات .
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆشکی سپی نووسی کە کاش پاتل دەستیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا سەرەتاکانی ئەمسال بە مەبەستی ووتووێژ کردن دەربارەی ئازادی بەندکراوانی ئەمریکی لە سووریا سەردانی دیمەشقی کردووە .
بە پێی نووساروی ئەم ڕۆژنامەیە کاس پاتل مانگی مارسی ئەمساڵ لە سەفەرێکدا بۆ دیمەشق هەڵگری نامەی دۆناڵد ترامپ بۆ بەشار ئەسەد بووە تاکوو بۆ ئازادی لانیکەم دوو هاووڵاتی ئەمریکی کە دەوترێ لە سووریا بەند کراون ووتووێژ بکەن .
بەرپرسانی ئەمریکی لە هەمان کاتدا لە خستنە ڕووی زیاتری ووردەکارییەکان دەربارەی ئەو کەسانەی کە پاتل لە سووریا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامداون خۆیان بە دوور گرت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە