پەیامی کورد... بەهۆی ڕووخانی بینایەک لە شاری "نەوسوود"، ٢ کەس گیانیان لەدەست دا
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، بینایەکی ٤ نهۆمی لە شاری "نەوسوود" لە پارێزگای کرماشان ڕووخا و بە هۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە حاڵی چوار کەس لە بریندارەکان لە ئێستادا ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
قایم مەقامی شاری پاوە لەو بارەوە وتوویەتی کە بینایەکی چەند نهۆمی لە شاری نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی گاز ڕووخاوە و لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
ئەو بینایە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد عارف شینەیی" بووە و لەو ڕووداوەدا کچی ناوبراو و نەوەکەی گیانیان لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە