پەیامی کورد ... سەعدی پیرە : ئێمە و پارتی فەرق و جیاوازی زۆرمان هەیە
سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیتی رایدەگەێنێت : "هەندێك لە هەڵوێستەكانی پارتی ناڕاست و پێویست نەبوون بەرامبەر بە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی" دەشڵێت،"كۆبوونەوەی پاڤێڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسعوود بارزانی زەروور بوو بۆ دەستپێكی كردنەوەی هەندێك گرێ كوێرە كە رێگربوون لە بەردەم چارەسەركردنی كێشەكان".
سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە : "جۆرێك لە گرژی هەبوە لەنێوان پارتی و یەكێتی، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی كە كۆبوونەوە پێویستەكان دوابخرێت، هەندێك لە هەڵوێستەكانی پارتی ناڕاست و پێویست بوون بەرامبەر بە كۆنگرەی چوارەمی یەكیتی ، ئەمانە هەمووی پێویستی بە بەدواداچوونە، كۆبوونەوەی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پاڤێڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسعوود بارزانی زەرور بوو بۆ دەستپێكی كردنەوەی هەندێك گرێ كوێرە كە رێگربوون لە بەردەم چارەسەركردنی كێشەكان و پێشبینی دەكەین لە ماوەیەكی كورتدا كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام هیچ كاتێك دیاری نەكراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد،"جیاوازی و فەرقی زۆر هەیە لەنێوان پارتی و یەكیتی، هەمومان لەم دۆخە نیگەرانین، بەڵام هەندێك لە ئێمە پێیوایە چارەسەركردنی كێشەی دارایی بەجۆرێك دەكرێت، هەندێكی دیكە پێیوایە بە جۆرێكی دیكە دەكرێت، ئێمە پێمانوایە، نەمانتوانیوە سەرکەوتوو بین لە فرۆشتنی نەوت و رادەستی عێراقی بكەین، بەڵام لەبەرامبەردا، عێراق گەرەنتی ئەوە بدات كە میزانییەی تەواو بنێرێت و ئەمە كێشەی ڕۆژانەی خەڵكە، جاری وا هەیە ئەم ناكۆكییانە پەل دەهاوێژێت بۆ ناو حكوومەت و پەرلەمان و زۆرجار هەبووە گفتوگۆی جیددی هەبووە و ئەكید ئەمە لەنێوان سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەی هەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە