پەیامی کورد ... ٨٠٠ کەس بە پێی بڕیارێک وەک فەرمانبەری هەمیشەیی کۆمیسیۆنی باڵا دادەمەزرێن
بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێنێ و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، پشكی هەرێمی كوردستان ٨٠٠ فەرمانبەرە.
شیروان جەمال، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێ، بە تایبەتی ساڵی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆمیسیۆن پێویستی بە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە بۆ هەموو پارێزگاكان".
پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتی: "پشكی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و بڕیارە ٨٠٠ كەس وەك فەرمانبەری كۆمیسیۆن لە كوردستان دابمەزرێن".
جەمال روونیشی كردەوە: "ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بە گرێبەست بۆ كۆمیسیۆن كاریان كردووە، ئەولەوییەتیان پێدەدرێت و دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەموو ناوەكانیان دەبرێتە بەغدا و دوای پێداچوونەوە، ئینجا دەكرێنە هەمیشەیی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە