پەیامی کورد ... سەبارەت بە سووتاندنی ئاڵا و هێرشی سەر لقی ٥ی پارتی لەگەڵ حکوومەت و پەرلەمانی عێراق لە سەر هێڵین
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی میدیاییدا، ئاماژەی بەوە كرد بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی ٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و ئەوانەی ئاڵای كوردستانیان سووتاند، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵن.
ئەمڕۆ یەكشەممە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرای كرد، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیش، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا.
هەورامی ئاشكراشی كرد، كە حكوومەتی عێراقیش بەو رووداوە نیگەران و سەركۆنەی كردووە و حەشدی شەعبیش سەركۆنەی هێرشەكەی كردووە.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا، هێمن هەورامی گوتی، "هیواداراین دەسەڵاتی میلیشیا لە یاسادەرچووەكان، لە دەسەڵاتی حكوومتی عێراق زیاتر نەبێ".
دوێنێ شەممە 17/10/2020، ژمارەیەك گێرەشێوێن، لە بەغدا هێرشیان كردە سەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارەگەی لقیان سووتاند، پێشوەختەش ئاڵای كوردستانیان لەسەر شەقامەكان سووتاندبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە