فەرماندەی یەکەی سنووری پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٥ کەس کە دەستیان لە کوشتنی پلەدارێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری " گڵە سوورە "ی بانە هەبووه کرد.
"موحەممەد سپێێهری باس لە دەسبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتی کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەسبەسەر کراون. بە ووتەی ناوبراو ئەو کەسانە دەستیان لە کوشتنی پلەدارێکی هێزە نیزامییەکان بە ناوی "ڕەزا سپەهوەندی"ـدا هەبووە.
ئەو بەرپرسە نیزامییە هەر چەند ئاماژەی بە شوناسی ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە نەکردووە، ڕایگەیاندووە یەکەی سنووری لە هەوڵێکی کتووپڕ و بەپەلەدا ، ٥ کەس کە دەستیان لە کوشتنی ئەو پلەدارە نیزامییەدا هەبووە دەستبەسەر کردووە.
"ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سێپتەمبەر لە هەواڵێکدا لە زاری "ئیسماعیل ڕۆستەم پوور" قائیمقامی بانە بڵاوی کردبووە کە " مۆلازم دووهەم ڕەزا سێپەهوەند" لە شوێنێک بە ناوی "گڵەسووره" لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە