پەیامی کورد... ساڵی ڕابردوو شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان كردووە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆ ساڵی ٢٠٢٢، كە تیایدا ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە>
ئهمڕۆ دوو شهممه 9 ی كانونی دووهمی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ ساڵی ٢٠٢٢، كە تیایدا ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، كە ٤ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٥٦٩ گەشتیار هەبووە، دەردەكەوێت بە تێكڕایی ملیۆنێك و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار زیاتر لە ساڵی پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
باسی لهوهش كردووه بەپێی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، و بەراورد بە ساڵێك پێشتر بەم شێوەیە بووە:پاریزگای هەولێر، ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار گەشتیارپارێزگای سلێمانی، ٢ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و 156 گەشتیارپارێزگای دهۆك، 2 ملیۆن و 340 هەزار گەشتیارئەمە لە كاتێكدایە بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەی لای خوارەوە بووە:
هەولێر، 2 ملیۆن و 51 هەزار و 550 گەشتیار
سلێمانی، ملیۆنێك و 501 هەزار و 881 گەشتیار
دهۆك 613 هەزار و 978 گەشتیار
گەرمیان، 22 هەزار و 160 گەشتیار
لەبارەی تێكڕای ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022، سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕكردنی گەشتیاریی لە دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان، بۆ پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ٦ ملیۆن و ١٦٨ هەزار گەشتیار كرد لەو ساڵەدا، لەكاتێكدا بەراورد بە ساڵی 2021 كە چوار ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٤٣١ گەشتیار بووە، دەریدەخات بۆ ساڵی 2022 ملیۆنێك و ٩٧٨ هەزار و ٤٣١ گەشتیار سەردانیكردنیان بۆ هەریمی كوردستان زیادی كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە