سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد دەستبەسەر کران

سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد دەستبەسەر کران


پەیامی کورد... سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد دەستبەسەر کران

لە درێژەی ڕفاندنی زنجیرەیی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی محەممەد مامی، عەباس ئەرغەندە و محەممەد کەرەمی لە شارەکانی ئیلام و مەلەکشایی ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (۶ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) محەممەد مامی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

هەروەها پاش ٤٨ کاتژمێر، واتە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر (٨ی نۆڤەمبەر)، عەباس ئەرغەندە و محەممەد کەرەمی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لە شارستانی مەلەکشایی ڕفێندراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی هەنگاو گەیشتوون، عەباس ئەرغەندە، تەمەن ٢٧ ساڵ لە شەقامی سەعدیی شاری ئیلام ڕفێندراوە.

تاکوو ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە ڕفێندراوانە لە بەردەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕاپۆرت بۆ بە دەستی هەنگاو گەیشتووە کە هێزە حکومەتییەکان بەردەوام هەڕەشە لە بنەماڵە و کەسوکاری هاووڵاتییە ڕفێندراوەکان دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە