سێ هەزار عەرەب هاوردەی جەلەولا دەکرێن

سێ هەزار عەرەب هاوردەی جەلەولا دەکرێن

بەوتەی بەرپرسێكی پارتی، لە دوای خیانەتەکەی (١٦)ی ئوكتۆبەرەوە تائێستا سێ هەزار خێزان عەرەبی هاوردە لە شارۆچكەی گوڵاڵە (جەلەولا) نیشتەجێ كراون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا شێركۆ توفێق كارگێڕی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندووە، کەهێزەكانی عەسائیبی ئەهلی هەقی سەر بە حەشدی شەعبی رێگەخۆشکەربوونە بۆ هاوردەكردنی (٣٠٠٠) خێزانی عەرەب بۆ سەنتەری شارۆچكەی جەلەولا.

ئاشکراشیکردووە، کە لە ئێستاشدا ئەو عەرەبانە لە نێو گەڕەكە كوردییەكانی شارۆچكەكە نیشتەجێكراون.

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشکردووە، کە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دوو فەوجی چەكداری بۆ ئەو عەرەبانە كراوەتەوە و شوێنی تایبەتیشیان بۆ دابینكراوە وچەك وتەقەمەنی قورسیشیان پێدراوە.

لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری دانیشتوی كوردانی جەلەولا ئاوارەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بوونە و بەهۆی ترسیان لەحەشدی شەعبیی و هەڕەشەکانی ئەو هێزەوە نایانەوێت بۆ شارۆچكەكەیان بگەڕێنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە