هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە سالح موسلم لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بە یورونیوسی ڕاگەیاند، "دەبێت ئەمەی کە ڕوو دەدات تووڵە سەندنەوە بێت بۆ لەناوچوونی داعش. هیچ جیاوازییەک لە نێوان داعش و تورکیادا نیە، چونکە تورکیا پشتگیری داعشی دەکرد و ببووە هۆی بەرەو پێشچوونی داعش. تورکیا ئەو داعشانە بەکار دێنێت کە لە ڕاققە و موسڵ ڕایانکردبوو.
موسلم لە بارەی هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گووتی، "پشتگیری ئەمریکا بۆ ئێمە بەردەوامە، ئێمە لە دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستین تا پێشیان بگرین و ئەمریکا هەتا ئێستا پشتگیری ئێمەی کردووە. دەبێت لە دژی منبج هیچ هێرشێک ئەنجام نەدرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە