پەیامی کورد ... پەسەندکرانی کورسییەکانی ١٦ پارێزگا لەلایەن پەرلمانی عێراقەوە
پەرلەمانی عێراق دابەشکردنی کورسییەکانی هەڵبژاردنی له ١٦ پارێزگا پەسەندکرد و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك و نه‌ینه‌واش یه‌كلایی بكرێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراقدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ١٦ پارێزگا په‌سه‌ندكران، به‌و پێیه‌ی پێشتر هه‌ر پارێزگایه‌ك به پێی ژماره‌ی كورسی كۆتای ژنان بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌ك دابه‌شكرابوون.
دابه‌شكردنه‌كه به جۆرێكه هه‌ر بازنه‌یه‌ك له سێ كورسی كه‌متر و له پێنج كورسی زیاتری نه‌بێت.
به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان و پێداگری به‌شێكی سونه‌كان و توركمانه‌وه په‌سه‌ندكردنی بازنهكاین هه‌ڵبژاردن له نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخرا.
وابڕیاره رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن 44 كورسی سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك به‌سه‌ر ١٢ بازنه‌دا دابه‌شكراوه، به جۆرێك هه‌ولێر 15 كورسی و چوار بازنه و سلێمانی 18 كورسی و 5 بازنه و دهۆكیش ١١ كورسی و سێ بازنه ده‌بێت.
بازنه‌كان به‌م جۆره: پارێزگای هەولێر:
بەپێی ئەو دابەشکارییە، هەولێر کە ١٥ کورسی پەرلەمانی عێراقی هەیە، بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردنی دابەش دەکرێت بەمشێوەیە:
بازنەی یەکەم: ٤ کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: سۆران، مێرگەسور، رواندز، چۆمان، شەقڵاوە
بازنەی دوەم: ٤کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: دەشتی هەولێر، کۆیە، خەبات
بازنەی سێیەم: ٣ کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: بەشی رۆژئاوای قەزای ناوەندی هەولێر
بازنەی چوارەم:٤ کورسی، کە کورسییەکی کۆتای ژنانە: بەشی رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی هەولێر
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە