سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر دوو چالاکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر دوو چالاکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر دوو چالاکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم حوکمی ١٠٢ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

بە پێی ئەو حوکمە هەر یەک لە ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی دژایەتی نیزام حوکمی ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران شیاوی جێبەجێ کردنە.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٤ و ١٥ی پووشمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە