سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان کرایەوە

سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان کرایەوە
پەیامی کورد     ...     سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان کرایەوە

دەیچۆل عەبدۆڵڵا نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لە عێراق رایگه‌یاند: سێ سەنتەر بۆ رزگاربووانی توندوتیژی جێندەری کراونەتەوە کە ساڵانە دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەیش بە نزیکەی ٦٠ ھەزار ئافرەت و منداڵ بکات.

بە مەبەستی ھاوکاریکردنی دەروونی و تەندرووستی گشتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، سەنتەری چارەسەری رووبەڕووبووانی تووندوتیژی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لە ھەولێر کرایەوە.

لە رێورەسمێکدا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لە ھەولێر، دکتۆرە شادان شێروان حەیدەری رایگەیاند کە ئەو سەنتەرە کاردەکات بۆ ئەوەی ھاوکارییە تەندرووستی و دەروونییەکان پێشکەش بەو ئافرەتانە بکات کە رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە.

پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی یونیسێف و کۆرۆدید کاری تیاداکراوە.

لە میانی رێورەسمەکدا، نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لە عێراق، دەیچۆل عەبدۆڵڵا رایگەیاند کە سەدا ٨٠ی ئەو پڕۆژانەی کە رێکخراوەکە ئەنجامی داوە، پەیوەستن بە منداڵان و ئافرەتانەوە.

دەیچۆل عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد کە ئەمساڵ رێکخراوەکە سێ سەنتەری بۆ رزگاربووانی توندوتیژی جێندەری کردووەتەوە کە ساڵانە دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بە نزیکەی ٦٠ھەزار ئافرەت و منداڵ بکات و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات تاوەکو زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئافرەتان بکات و لە ھەمانکاتیشدا کار دەکات بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی و کارکردن بۆ زیاتر ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا.

سەنتەری خزمەتگوزاریی بۆ ئەو ئافرەتانەی رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە، بریتییە لە ناوەندی راوێژکاریی و چارەسەری جەستەیی و دەروونیی بۆ ئافرەتان کە ھەریەک لە وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ھەماھەنگی دەکەن بۆ بەڕێوبردنی سەنتەرەکە و وەزارەتی تەندرووستی ھەرێمی کوردستان کارمەند، کەرەستە و خەرجییەکانی لە ئەستۆ دەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە