سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات

سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات

 

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و لەمیانەدا دەڵێ هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-

 

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

 

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.

 

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

 

مسعود بارزانی

 

19ـی تەمموزی 2021

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە