پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی: قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و بەرخودانی گەلی کوردستانە
سەرۆک بارزانی لە ٤٨ەمین ساڵوەگەڕی بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێوە ڕایدەگەیەنێت، قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤-٤-٢٠٢٢، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سڵاوی بۆ» خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ «ناردووە.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە: خەڵکی قەڵادزێ» سەلماندیان هێز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانکردن بەهێزترە. قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە «.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعس بە بۆمبی ناپاڵم شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات گواسترابووە بۆ شارۆچکەکە، بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ١٣٤ هاووڵاتی و قوتابی شەهید و ١٥٢ی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە