سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوەوه و هاوڕا بوون كه له‌سه‌ر پێشهاته سیاسییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن.
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی ئایاری 2018 مه‌سعود بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له ئوسامه نوجه‌یفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراق كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه “له دیداره‌كه‌دا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كان له ئاستی عیراق و ناوچه‌كه‌دا تاووتوێ كران”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه بارزانی و نوجه‌یفی “بیروڕایان سەبارەت بە داهاتوو و هاوكێشه سیاسییه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون كه له بەرامبەر پێشهاته سیاسییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە