پەیامی کورد ... بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگال و هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزدی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا خەجت لە بە جینۆسایدناساندی ئەو کارەساتە و ئاوەدانەکردنەوەی ناوچەکە و هاویرکایی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکە:
ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كارهساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.
كاره‌ساتی شەنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه هه‌ر به زیندوویی مایه‌وه. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین.
لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساته و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.
مسعود بارزانی
٣ـی٨ـی٢٠١٩
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە