له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یهكیتیهكه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.
لە ڕێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.
چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مسعود بارزانی
15ـی5ـی2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە