سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

 

ئمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی كەسایەتیی ناسراوی كوردستان و دەڤەری سۆران و، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولم بیست. خوالێخۆشبوو عێزەت سلێمان بەگ لە خانەوادەیەكی ناودار و كوڕی سلێمان بەگ پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ سۆڤییەت بوو و، كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەر و خەمخۆری كوردایەتی و وەفاداری ڕێبازی بارزانی بوو و، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە شۆڕش و خەباتی كوردایەتی بە تایبەتی لە دەڤەری سۆران و لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەری عێزەت سلێمان بەگ و هەموو خزم و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

٣٠ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە