سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ ١٨ ی جوونی ٢٠١٨ پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ ئەو گەنجەی خۆی کردە قوربانی بۆ ڕزگار کردنی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب لە کاتی خنکان لە ئاودا .
سەرۆک بارزانی ووتی : گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤ دۆستی و گیانفیدایی گەلی کوردە ، ئەمە ڕووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە لە بەرز بوونی کەلتوور و مرۆڤدۆستی گەلی کوردستان ، بۆ ڕێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو هەروەها سەمبۆلی مرۆڤسالاری کوردە .
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :
بە ناوی خودای بەخشەندە و میهرەبان
زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لە دەستدانی هاووڵاتی " جەبار عوسمان " کە لە پێناو ڕزگار کردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی " بەرسیرین " خنکا .
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم ، گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە ، ئەمە ڕووداوێکی کەم وێنە و نیشانەیەکی ئەمە ڕووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە لە بەرز بوونی کەلتوور و مرۆڤدۆستی گەلی کوردستان ، بۆ ڕێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو هەروەها سەمبۆلی مرۆڤسالاری کوردە .
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو " جەبار عوسمان " بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت .
مەسعود بارزانی
١٨/٠٦/٢٠١٨
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە