سەرۆک بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد

سەرۆک بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/6/2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین جاگێر باڵوێزی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لەو دیدارەدا مەترسییەکانی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ کرا، هاوكات جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرایەوە.

بارودۆخی شنگال و دۆخی ئاوارەکانی شنگال تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە