سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لەبارەی چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیگەرانی دەردەبڕن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لەبارەی چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیگەرانی دەردەبڕن

پەیامی کورد     ...    ڕۆژی دووشەممە ٧ـی ١٠ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و خۆپێشاندان و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵۆگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و مەیدانییەكان لە ڕۆژهەڵاتی باكووری سووریا خرایە بەر باس و، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كورد و هەروەها ئاییندە و چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیشان دا.

تاوتوێكردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕەویی لەسەر ئاسایشی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە