پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حیزبی شیوعیی عێراق دەکات و تاوتوێی بارودۆخی عێراق دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە 19-2-2022، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حیزبی شیوعیی عێراق بە سەرۆکایەتی ڕائید فەهمی، سکرتێری ئەو حیزبە کردووە.
لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و ڕائید فەهمی گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناو پرۆسەی سیاسی، کردووە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و ڕائید فەهمی ئاماژەیان بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و کاریگەریی ئەو بڕیارانە لەسەر دۆخی گشتیی عێراق، کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە