پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی لە ناسریە دەکات
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی شاری ناسریە بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە 64 نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش، بە سووتان گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی شاری ناسریە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازم.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
۱۳ـی تەممووزی ۲٠۲۱
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە