سەرۆک بارزانی: سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە

سەرۆک بارزانی: سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی: سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە

 

سه‌رۆك بارزانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، له‌ تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌كانه‌.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ئازاری ٢٠٢١،  سەرۆک بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووەوه‌ و لە کۆبوونەوەکەدا، پاپا فرانسیس سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ پاراستنی مەسیحییەکان و پێكهاته‌كانیان و لەخۆگرتنیان لە هەرێمی کوردستان.

 

سه‌رۆك بارزانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: "بەختەوەربوون بە پێشوازیکردن لە پاپا فرانسیس لە هەولێر. سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە کە بریتین لە ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن".

No description available.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە