سهرۆك مهسعود بارزانى له سهلاحهددين پێشوازی لە " ئیرەج مەسجدی " باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد.
سايتى فهرمی سهرۆك بارزانى بڵاويكردووهتهوه، لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرینگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی
، هەر لە كۆبوونەوەیەدا باس لهوهش كراوه بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بووهەر لەو کۆبوونەوەیەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە