پەیامی کورد ... ڕۆژی شەممە 13ـی 7ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەنوەر شێخانی كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەنوەر شێخانی هەبوو لە بواری پێشڤەبردنی هونەر و کلتوور و دەستخۆشی لێ كرد كە لە ساڵانی ڕابردوو ماندوونەناسانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە خزمەتی هونەری كوردستانی كردووە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای تەندرووستی و تەمەندرێژی بۆ هونەرمەند ئەنوەر شێخانی خواست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە