سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد


پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد


سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كرد و جەختیان لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد، لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەدا، تیشک خرایە سەر دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە