سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق

سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق

پەیامی کورد  ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ٢ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و كەربەلا و نەجەف.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵسەنگاندنی ئیجابی بۆ سەردانی ڕابردووی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دووپات كرایەوە. پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە