پەیامی کورد ... ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە شاری میوونشن لە گەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە