سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندا دەکات

پەیامی کورد... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندا دەکات

لە کۆبوونەوەیەکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیشیە شراینماخەر، وەزیری بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندا دەکات و تێیدا سوپاسی هۆڵەندا دەکات کە لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ ئابووری کوردستان هاوکاربووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ ی نیسانی ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هۆڵەندی کرد بە سەرۆکایەتی لیشیە شراینماخەر، وەزیری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان. لە کۆبوونەوەکەدا کە میشێل ڕێنتەنار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئامادەی بوو، وەزیری دەوڵەتی هۆڵەندا بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی دەربڕی.

لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی هۆڵەندای کرد و ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ ئابووری کوردستان.

هەروەها دەرفەتەکانی باشترکردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، پشتگیریکردنی بزنسی بچووک، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لە سەر ئابووری، و پرسی کۆچبەران، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە