سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کۆوەیت کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کۆوەیت کرد
پەیامی کورد  ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کۆوەیت کرد

ئێوارەی دووشەممە 12/18 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆوەیت، بەشداری لە پرسەی میری کۆچ کردووی کۆوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.

سەرۆکی حکوومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کۆوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتی کۆوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.

پاشنیوەڕۆی دووشەممە 12/18 سه‌رۆكوه‌زیران مەسروور بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، بەرەو کۆوەیت بەڕێکەوت بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ كۆوه‌یت و گه‌یاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کۆوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح، بووه‌ جێی بایه‌خی میدیای فه‌رمی كۆوه‌یت ناسراو به‌ (كونا).

رۆژی شەممە 16/12/2023، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کۆوەیت، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پشوو لە سەرتاسەری ووڵاتەکە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەێندرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە