سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە

دوێنێ پێنجشەممە 2/16 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان .

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و ئاسایی کردنەوەی دۆخی دەڤەری شەنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە