سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە
پەیامی کورد  ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 11/20، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جانسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا ، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە پێناو مافەکانی داوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات . ووتیشی هەرێمی کوردستان، هەمیشە شوێنێکی تایبەتی لای من هەیە و بەردەوام دەبم لە پشتیوانی کردنتان.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا هەروەها جەختی لە پێویستی هەبوونی گەشتی فڕۆکەوانی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و لەندەن کرد.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جەختی لە گرینگی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم کردەوە لە پێناو سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە