سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 28/6/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی رووداوی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحەدد‌ین پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان. لەدەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.

وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات .

دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

28ی حوزەیرانی 2022

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە