پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ووزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا*.
• گفتوگۆ دەربارەی حکوومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.
ئێوارەی دوێنێ هەینی ٠٨/٠٥/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا . هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئەمریکا دەربڕی بەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو ووڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرینگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ووزەدا . هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە