پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدا
دانیشتنی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی فیدراڵی عێراق، دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ۆی ئەیلوول، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە هەولێر.
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، دەستی پێکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و رێککەوتنی هەردوولا، دەکەن.
مستەفا کازمی پێش ئەم دانیشتنەش سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە