سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد

پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماتی لاسیلا، باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی فینلەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، جەختیشی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەماهەنگیی و هاریکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

باڵوێزی فینلەندا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەرێنیی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەندا، خواستی وڵاتەکەیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە