سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی کرد
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی بە سەرۆکایەتی سەعد ئەلشەهرانی بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی ئەو ووڵاتە کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی لە بواری برەودان بە وەبەرهێنانی سەعوودی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا .

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و سەعوودیە، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خستەڕوو.

بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی، خواستی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە