سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە لایەن ئەمریکا و ئێرانەوە بانگهێشت دەکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە لایەن ئەمریکا و ئێرانەوە بانگهێشت دەکرێت

پەیامی کورد     ...    سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : كۆشكی سپی و ئێران هەردوولا بە جیا بانگهێشتنامەیان بۆ ناردووە تاوەكو سەردانی هەردوو ووڵات بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا كاتی سەردانەكان دیارینەكراوە. 
 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، رایگەیاندووە، عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەخوازن و بە پێویستی دەزانن خۆیان لە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەدوور بگرن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكردووە، "هەرێمی كوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام رێزی لێدەگرن"، هاوكات ئاماژە بە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت "هێرشە مووشەكییەكە پەیامێكی ئاشكرابوو بۆ هەموو لایەك كە ئێران ئیرادە و توانای ئەوەی هەیە هەر شوێنێكی بوێت لە عێراق بیكاتە ئامانج".
لەبارەی سەردانەكەی عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بۆ هەولێر، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، عەبدۆلمەهدی لەو باوەڕەدا بووە كە دەبێت ئەمریكییەكان لە عێراق بمێننەوە، بەڵام بۆ شێواز و رێكخستێكی نوێوە، بە تایبەت كە ئێستا فشارێكی زۆر لەسەر حكومەتەكەی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە